بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە ژاپۆن ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی دەریاوانی ھۆکایدۆ، چەندین کەشتی و ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەیان رەوانەی ناوچەکە کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون.
ناوچەکە لە لیستی میراتە جیھانییەکانی رێکخراوی یونسکۆدایە و گەشتیاران بۆ بینینی دۆڵفین و شێر و ورچ و بونەوەرە دەریاییەکان بە بەلەم رووی تێدەکەن.



