ھێرشی خۆکوژی لە مالی و بۆرکینا فاسۆ کوژرانی ٢١ کەسی لێکەوتەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆکوژ بە چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆیان کرد بەنێو سێ بنکەی سەربازی لە ناوەندی مالی و خۆیان تەقاندەوە.
بەھۆی ھێرشەکانەوە، لە بنکەی سەربازی سێڤارێ ٦ کەس کوژران و ١٥ی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا لە دوو بنکەی دیکەی سەربازی بەھۆی ھێرشەکانەوە ٥ کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپا، لە سەر سنووری بورکینا فاسۆ، لە باکوری ئەو وڵاتە چەند ھێرشێکی دیکەی ھاوشێوە ئەنجامدران و چەند خاڵێکی سەربازی لە ناوچەی گاسکیندێ و پۆپ مانگۆ کرانە ئامانج، بەو ھۆیەوە ٩ سەرباز و ٦ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران.