لە دێرەزور دوو ئەندامی ئاسایش لە پەلامارێکی داعشدا کوژران
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووە، لە گوندی "شاباتی" سەر بە ریفی دێرەزور، تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی ئاسایشی باکور و خۆرھەڵاتی سوریایان داوە و بەھۆیەوە دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایش کوژران.
ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە ئۆپراسیونێکدا لە شارۆچکەی کشکیە لە خۆرھەڵاتی دێرەزۆر دوو تیرۆریستی داعشیان دەسگیرکرد.
بە پێی ئامارەکانی روانگەی سوری، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تائێستا داعش ٦٩ پەلاماری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ ھاوڵاتی مەدەنی و ٣٣ شەڕڤانی ھەسەدە و ئەندامانی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.