لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵاندا، رێکخراوی یونیسێف ئاشکرای کرد کە 138 ملیۆن منداڵی تەمەن 5 بۆ 17 ساڵ لە سەرانسەری جیهاندا لە ساڵی 2024دا کاریان کردووە.
بەپێی دوایین راپۆرتی یونیسێف، رێژەی 40% لەم منداڵانە کارە مەترسیدارەکانیان کردووە کە بە بەراورد لەگەڵ تەمەنیان گونجاو نەبووە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2020 ڤێگەی دڵخۆشیە و دابەزیوە، بەتایبەت لەو کاتەدا زیاتر لە 150 ملیۆن منداڵ کاریان دەکرد.
رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان چاودێری دۆخی منداڵانی کارکەر دەکات و لە ساڵی 2022ەوە پڕۆژەکانی بۆ لابردنی ئاڵنگارییەکانی بەردەمیان جێبەجێ دەکات.
سەبارەت بە عیراق، هیچ زانیارییەکی نوێ لە ساڵی 2018ەوە بەردەست نییە. بەڵام بەپێی دوایین ئامارە رەسمیەکان،رێژەی کاری منداڵان لە عێراق 4.5% دیاری کرابوو.
زانیارییە نوێکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی 5% لە منداڵانی عیراق لە بازاڕەکاندا کار دەکەن. لەگەڵ ئەوەی ژمارەی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 17 ساڵ لە عیراق 15 ملیۆن دەبێت، ئەمەش واتای ئەوەیە 600 بۆ 800 هەزار منداڵ کار دەکەن کە لە هەندێک حاڵەتدا ئەم ژمارەیە دەگاتە ملیۆنێک منداڵ.
ریزبەندی نێودەوڵەتی
بەپێی ریزبەندی نێودەوڵەتی، عیراق لە نێوان 97 وڵاتی جیهاندا لە پێگەی 55ـەمدایە لە روی پێوەرەکانی کاری منداڵانەوە. هەروەها لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی چوارەمدایە لە دوای سوودان، فەڵەستین و میسر.
12ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵان ناسراوە. لەم رۆژەدا رێکخراوە تایبەتمەندەکانی بواری منداڵان زانیاری و ئامار و راپۆرتەکانیان لەم بارەوە بڵاو دەکەنەوە.