باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەنگە لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتن
کوردسات نیوز
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢
"لیندا تۆماس" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە ڕێگەیەکی داخراو و لە ئێستادا ھیچ ڕێککەوتنێک نییە و ڕەنگە ھیچ کاتیش نەگەنە ڕێککەوتن، بەڵام "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە کە کار دەکات لەسەر ئەوەی ئێران ھیچ کات نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
"لیندا تۆماس" ڕاشیگەیاند، پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەنجومەنی ئاسایش باس نەکراوە، بەڵام ئەگەر بخرێتە بەر باس ئامادەن بۆ دەنگدان لەسەری و تاوتوێ کردنی بابەتە ھاوبەشەکان بۆ جیھان.