ھەردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و دانیمارک گەیشتنە کیێڤ
کوردسات نیوز
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢
حکومەتی ئیسپانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ھاوتا دانیمارکیەکەی میتی فریدیریکسن گەیشتوونەتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە و دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەش وردەکاری کۆبوونەوەکە بۆ میدیاکان دەخەنەڕوو.
پێش سەردانەکەش سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ زیلینسکی، پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا بە گشتی و ئیسپانیا بە تایبەتی دوپاتدەکەنەوە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ئۆکراین و بەردەوامیش بە ھاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکان دەدەن بۆ ئەو وڵاتە.