کەشتییەکی نەوت ھەڵگری روسیا لە کەناراوەکانی یۆنان دەستی بەسەرداگیرا
کوردسات نیوز
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نزیک دورگەی ئێڤیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوت ھەڵگری روسیادا گرتووە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی کە لە ١٩ کارمەند پێکھاتوون، دەستبەسەر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە چوارچێوی سزاکانی سەر روسیا بەھۆی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین جێبەجێکراوە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان گەیشتووە، کەشتییەکە ھەڵگری نەوتی ئێران بووە.