بەھۆی چەند تەقینەوەیەک لە کابول زیاتر لە ٦ کەس کوژران
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
تەقینەوەکان لە گەڕەکێکی کابولی پایتەخت ڕوویانداوە کە زۆرینەیان شیعە مەزھەبن و تاوەکو ئێستا ھیچ گروپێک بەرپرسیارێتی لە ھێرشەکان ڕانەگەیاندووە.
وتەبێژی پۆلیسی داشت بارچی ڕایگەیاند دوو بۆمببی چێندراو لەبەردەم قوتابخانەی دواناوەندی عەبدول رەحیم تەقیونەتەوە و قوتابخانەکە دەکەوێتە بەشی رۆژھەڵاتی کابول.
دووەم تەقینەوە دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری بە شوێنەکە ڕوویداوە و پێدەچێت زۆربەی قوربانییەکان بەھۆی تەقینەوەی دووەمەوە بووبێت.
سەرچاوە پزیشکییەکان ئاشکرایان کردووە بریندارەکانی سیانیان برینەکانیان سووک بووە و دوای چارەسەر نەخۆشخانەیان جێھێشتوە و ئەوانی تریش لە ژێر چاودێری تەندروستییدان.