ماکرۆن: ماری لوپێن ڕاستڕەوێکی توندڕەوە
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، جان ماری لوپێن دامەزرێنەری پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی و ماری لوپێنی کچیشی ھەموو کات بەرگرییان لە ھەمان بیروڕا کردووە و ڕاسترەوی توندرەون.
سەبارەت بە ڕەوشی ئۆکراینیش، سەرۆکی فەڕەنسا جارێکی تر پشتگیری بۆ ئەو وڵاتە دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند لە کاتێکدا سەردانی کیێڤ دەکات کە سەردانەکەی سودێکی ھەبێت و گۆرانکاری دروست بکات.
وتیشی، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ٢٠ بۆ ٤٠ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامداوە.