سوپای ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی نوێی نمایشکرد
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
لە رێوڕەسمی بەرزراگراتنی رۆژی سوپا، سوپای ئێران دوو جۆر موشەکی نوێی بەناوەکانی فەتح ٣٦٠ و لەبەیک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەناوی کەمان ٢٢ نمایش کرد، دوو جۆر سیستمی بەرگری دروستکراوی ئێرانیش نمایشکران و بە مەبەستی بەکارھێنان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کران.
بە پێی میدیای ئێران ئەو کەلوپەلە سەربازییانە لە پێشکەوتوترین چەکەکانی ئێرانن و بەپێی نوێترین تەکنەلۆژیای ناوخۆی ئەو وڵاتە دروستکراون.