بەھۆی لافاوەکەی باشوری ئەفریقا ٤٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی لافاوەی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی باشوری ئەفریقای گرتەوە، ٤٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤١ ھەزار کەسیش برینداربوون، ھەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێسەروشوێن بەردەوامە.
ئەو لافاوەی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی باشوری ئەفریقای گرتەوە، بەھێزترین بووە لە ماوەی ٦٩ ساڵی رابردوودا و بەھۆیەوە چەندین پرد روخان و بەشێکی زۆری ناوچەکان لە یەکتر دابڕاون و زیان بە زیاتر لە ٢٥٠ خوێندنگە و ھەزاران خانوو کەوتووە، زیانەکانیش بە سەدان ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێن.