شاری لڤیڤ روبەڕوی پێنج بۆردومانی بەھێزی روسیا بووەوە
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
(ئەندرێ سادوفی) سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ روسیا ھێرشی موشەکی بۆ سەر شاری لڤیڤ ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە و تیمەکانی فریاکەوتن رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتوەکان کراون.
(میخائیلۆ بۆدولیاک) راوێژکاری (ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی) سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاندوە، روسیا ٥ جار لە رێیی موشەکەوە ژێرخانی شاری لڤیڤی کردۆتە ئامانج، لە شاری کیێڤیش دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، بەڵام تائێستا لێپرسراوانی شارەکە ھیچ زانیارییەکیان لەسەر تەقینەوەکان بڵاونەکردۆتەوە.