لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا ١٢ کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
پۆلیسی ویلایەتەکە ئاشکرایکردووە، لە ناوەندی بازاڕکردنی کۆلۆمبیا لە ساوس کارۆلینا ، روداوێکی تەقەکردن روویداوە و بەھۆیەوە ١٢ کەس برینداربوون کە رەوشی تەندروستی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە، تا ئێستاش سێ کەس کە گومان دەکرێت پەیوەندییان بە روداوەکەوە ھەبێت دەستگیرکراون .
رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە روداوێکی ھاوشێوەدا لە وێستگەیەکی شەمەندۆفێر لە نیویۆرک ، ١٦ کەس بریندار بوون ، لە دوای ٣٠ سەعات ئەنجامدەری ھێرشەکە دەستگیرکرا .