روسیا سزای بەسەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەپاند
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی رەفتارەکانی حکومەتی بەریتانیا و سەپاندنی سزا بەسەر گەورە لێپرسراوانی روسیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران و لیزە ترەس وەزیری دەرەوە و بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا و نزیکەی ١٠ ئەندامی حکومەتی بەریتانیایان خستووەتە لیستی سزاکانیان و رێگەیان پێنادەن بچنە خاکی روسیاوە .
راشیگەیاند، ئەوە ھەنگاوە لە وەڵامی ئەو ھەڵمەتە میدیایی و سیاسییەیە کە لەندەن دەستیپێکردووە و ئامانج لێی خنکاندنی ئابووریی روسیا و گۆشەگیرکردنی مۆسکۆیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەم نزیکانەش لیستی سزاکانیان فراوان دەکەن.
ھەفتەی رابردوو بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەردانی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆبووەوە.