روسیا لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ھۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئەوروپا
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنتۆن لە نامەیەکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کردووە، رایگەیاندووە، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بۆ ئۆکراین، ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتە زیاتر دەکەن و دەرەنجامی چاوەڕواننەکراوی لێدەکەوێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیاش رایگەیاندووە، یادداشتێکی ناڕەزایی داوەتە سەرجەم ئەو وڵاتانەی چەک و کەلوپەلی سەربازییان داوەتە ئۆکراین.