قائانی: لە ھەولێر ئیسرائیلییەکان لەژێر چاودێری ئێمەدا بوون
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە ئاشکرا بە ئیسرائیلیان راگەیاندووە، پشتیوانی لە ھەر گروپ و لایەنێک دەکەن کە دژ بەو وڵاتە دەوەستنەوە و ئەو پشتیوانیانەش بەردەوام دەبن، وتیشی لە ھەمان کاتدا خۆشیان دەست بەستراو نین و لە ھەر شوێنێک مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دروست ببێت، وەڵامی جددییان دەبێت.
قائانی راشیگەیاند، بەباشیی ئاگاداری شوێن و پێگەی ئیسرائیلییەکانن و لە ھەولێریش زوربەی ئەو کەسانەی دراوسێی ئیسرائیلییەکان بوون، نەیاندەزانی کە ئەو شوێنە بنکەی ئیسرائیلە، بەڵام لە ژێر چاودێری ئێراندا بوون و ئەوان ئاگاداربوون.