١٠ منداڵی داعش لە کەمپی ھۆل و ڕۆژ ڕادەستی ڕووسیا کرانەوە
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
ئەو منداڵانە کە پێشتر دایک و باوکیان پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە، لە کەمپی ھۆل و ڕۆژی ڕۆژئاڤای کوردستان نیشتەجێبوون، ئەمرۆش بە پێی پرۆتۆکۆڵە ڕەسمییەکان لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، ڕادەستی نوێنەری کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵی ڕووسیا کرانەوە.



