ئەمریکا بایی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری دیکەی سەربازی پێشکەش بە ئۆکراین دەکات
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
بەپرسانی ناتۆ دەڵێن لەسەر داواکاری ئۆکراین، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت چەکی قورسی وەک تانک و تۆپھاوێژ پێشکەش بە ئۆکراین بکەن.
ھەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لەبارەی ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکراین قسەیان کرد، و بە وتەی سەرچاوەیەک کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە ھەوڵێک ھەیە کە دەکرێت ببێتە خاڵی وەرچەرخان لەبارەی جۆری ئەو چەکانەی کە پێشکەش بە ئۆکراین دەکرێن.
ئەمڕۆ سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "دەبێت ئازادی باشتر لە ستەمکاری پڕچەک بکرێت. وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەموو شتێکیان ھەیە بۆ بەدیھێنانی ئەمە."