بە چەک ھێرشکرایە سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە نیو یۆرک
کوردسات نیوز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٢
پاش ئەوەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا دوکەڵ بەدیکراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە و چەند بۆمبێکی نەتەقیویان لە شوێنی ڕووداوەکە بەدیکردووە.
ڕووداوەکە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر بووە و لە ڤیدیۆی ساتی ھێرشەکەدا دەردەکەوێت کە دوکەڵ لەنێو یەکێک لە شەمەندەفەرەکانی وێستگەکە بەرزدەبێتەوە و ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی ڕا دەکەن.