سەرۆکی ئۆکراین ھۆشداری دەدات لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕووسیاوە
کوردسات نیوز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٢
"زیلینسکی" بە سەرکردەکانی جیھانی ڕاگەیاند، ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕووسیاوە ھەیە، ئەگەر پاکێجی نوێی سزاکانیش کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا ئامادەی دەکەن کەرتی نەوت نەگرێتەوە، ھیچ سودی نابێت بۆ ڕاگرتنی جەنگ.
نیگەرانیشی دەربڕی لەوەی چەکی پێویستیان لەلایەن وڵاتەوە بەدەست نەگەیشتووە، ئەگەر نا دەیانتوانی شاری "ماریۆپوڵ" لە داگیرکەران ڕزگار بکەنەوە.