ئەمریکا روسیا بە ھێرشکردنە سەر شاری کراماتۆرسک تۆمەتبار دەکات
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کرایە سەر وێستگەی شەمەندەفەری شاری "کراماتۆرسک" لە ھەرێمی دۆنێتسک، لە رێگەی مووشەکی بالیستیی کورتمەوداوە ئەنجامدراوە و بەشێکە لە دڕندەیی روسیا لە ھێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ئۆکراین و پاساوەکانی مۆسکۆش بۆ بەشدارنەبوونی لەو ھێرشە رازیکەر نین.
رۆژی ھەینی ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر، لە شاری "کراماتۆرسک" لە ھەرێمی دۆنێتسک و بەھۆیەوە لانیکەم ٥٠ کەس کوژران، روسیا و ئۆکراینیش یەکتری بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار دەکەن.