تورکیا بە چەکی قورس ریفی ناحیەی عەین عیسای بۆردوومان کرد
کوردسات نیوز
٣ی نیسانی ٢٠٢٢
عەین عیسا
بەیانی ئەمڕۆ و شەوی رابردوو، سوپای تورکیا بۆردوومانی چڕی ریفی سەر بە ناحیەی "عەین عیسا"یان کردووە لە پارێزگای "رەققە"، بۆردوومانەکە گوندی سەیدا و کەمپی عیسا و رێگەی نێودەوڵەتی لە خۆرئاوای ناحیەکە گرتۆتەوە.
ھاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر ناحیەی عەین عیسا و ریفەکەی دەسوڕانەوە.