ئەمریکا بە بەھای ٣٠٠ ملیۆن دۆلارھاوکاریی ئۆکراین دەکات
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
ھەفتەی رابردوو، یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا رەوانەی ئۆکراین کران، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانیان، گەیشتووەتە ناوچەکە و چەند بارێک لە یەکەم کاروانەوە رەوانەی ئۆکراین کراون، کە بەھای ئەو ھاوکارییانە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.