وەزیری بەرگری ئەمریکا: رێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبھێنێت
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
لوید ئۆستن
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکدا لە ویلایەتی فلۆریدا، رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە رێگریکردن لەوەی کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەبێ گوێدانە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنناش لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام دەبن لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران، وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ھێز و ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا بەرامبەر رەفتارەکانی ئێران.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکانیشەوە رایگەیاند، ھەڕەشەکانی داعش لە ناوچەکەدا ماون و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیدە.