یونسێف: زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار منداڵی ئۆکراینی ئاوارەبوون
٣١ی ئازاری ٢٠٢٢
"یونسێف" بڵاویکردۆتەوە، نزیکەی ٢ ملیۆن منداڵی ئۆکراینی لەگەڵ کەسوکاریان پەنایان بردۆتە وڵاتانی دراوسێ و زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزاری تریش لەناوخۆی وڵاتەکەیەن ئاوارەن، ئەو ژمارەیەش نزیکەی نیوەی تەواوی ئاوارەکانی ئۆکراین پێکدەھێنێت.
ھەر بەپێی ئامارەکەی "یونسێف"، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار منداڵ چوونەتە پۆڵەندا و سەدان ھەزاری تریش روویان کردۆتە رۆمانیا و مۆڵدۆڤا و ھەنگاریا و سلۆڤاکیا و چیک.
بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، زیاتر لە ١٠٠ منداڵ لە ئۆکراین کوژراون و ١٣٤ی تریش برینداربوون.