ناوچەی "ئۆسێتیا"ی باشور لە قەوقاز کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە "جۆرجیا" جیابووەتەوە، ئامادەیی دەربڕیوە ببێت بە بەشێک لە ڕووسیا، "ئەناتولی بیبیلوڤ" حاکمی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند، ڕێکخستنی ڕاپرسییەک بۆ ئەو ھەنگاوە گرنگە و چوونە سەر ڕووسیا ئامانجێکی کۆنی ئەوانە.

ناوچەی "ئۆسێتیا" سەر بە "قەوقاز"ە و لە جۆرجیا جیابووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕووسیا دانی بە سەربەخۆیی ناوە، لەو کاتەشەوە ھەزاران ھێزی ڕووسیا بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لەو ناوچەیەدا جێگیرکراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرکردەی جوداخوازەکان لە لۆھانسک و دۆنێتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، پشتیوانی بوون بە بەشێک لە ڕووسیا دەکەن و دەڵێن ڕاپرسی لەو بارەیەوە ڕێکدەخەن.