زیلینسکی: نابێت سزاکانی سەر روسیا بەر لە کۆتاییھاتنی جەنگ ھەڵبگیرێن
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
"زیلینسکی" لە وتارێکدا لە درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند، ئاماژەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ روسیا ئەرێنین، بەڵام بۆمباران و تەقینەوەکانی رانەگرتووە، تا ئەو کاتەشی ئەنجامی دانوستانەکان نەبینن، ناتوانن متمانەی تەواو بە قسەکان بکەن.
"زیلینسکی" باسی لەوەش کرد، ھەر رێککەوتنێک بکرێت، دەبێت کشانەوەی ھێزەکانی روسیای تێدا بێت و سەروەری خاکی وڵاتەکەشی جێی دانوستان نییە، داواشی کرد سزای توندتر دژی روسیا رابگەیەندرێت، چونکە ھێشتا توانای ئەنجامدانی بۆردوومان و ھێرشیان ھەیە