لە ئێران لە پشووی نەورۆزدا ٤٣١ کەس بە رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢
ئێران
تەیمور حسێنی جێگری سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ٤٣١ کەس بەھۆی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە رۆژانی پشووی نەورۆزدا گیانیان لەدەستداوە کە ٧٠٪یان لە رێگەی نێوان شارەکان و ٣٠٪یشیان بە رووداوەکانی ھاتووچۆی ناو شارەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی رووی لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران کردووە، رەوشی رێگەکان باش نییە، بۆیە دەبێت شۆفێران زیاتر لە ھەموو کاتێک پابەندی رێنماییەکانی ھاتووچۆ بن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.