کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی تاقیکردەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، موشەکی بالیسیتی کیشوەربڕی جۆری (ھواسەنگفو ١٧+) تاقیکراوەتەوە.
ڕۆژی ٥ شەممە و دوای نزیکەی ٥ ساڵ کۆریای باکوور جارێکی دیکە مووشەکە کیشوەر بڕەکانی تاقیکردەوە. داتاکانی فڕین دەریدەخەن مووشەکەکانی ئەم جارەی کۆریای باکوور توانیویانە مەودایەکی دوورتر و بەرزتر ببڕن پێش ئەوەی بکەونە نێو دەریاوە لە ڕۆژئاوای ژاپۆن.
موشەکەکە بە ٤ خولەک و لە دووری زیاتر لە ھەزار کیلۆمەتر توانیویەتی ئامانجەکەی بە سەرکەوتوویی بپێکێت.
کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی چەند مووشەکێکی بالیستی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان کیشوەر بڕ بوون و دەتوانن وەڵامی هەر جوڵەیەکی سەربازی ئەمریکا بدەنەوە.
میدیای سەر بە کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون فەرمانیکردووە بە هەڵدانی مووشەکەکان و درکی بە "مەترسیی ڕۆژانەی پێکدادانە سەربازییەکان کردووە لە کۆریا و دەوروبەری نیمچەدورگەی کۆریا" کردووە، هەروەها هۆکارێکی دیکە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانی سەربازیی و مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییە لەلایەن ئەمریکا.