یەکێتی ئەوروپا ھێزێکی سەربازی بۆ وەڵامدانەوەی خێرا پێکدەھێنێت
کوردسات نیوز
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢
یەکێتی ئەوروپا ، ستراتیژێکی نوێی بەرگری ھاوبەشی پەسەندکرد کە لە ڕێیەوە ڕێگە بە یەکێتیەکە دەدرێت ھێزێکی سەربازی بۆ وەڵامددانەوەی خێرا پێکبھێنێت ، بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسیش ، ژمارەی سەربازانی ھێزەکە ٥ ھەزار دەبێت .
ئێدگار ڕینکیفیکس وەزیری دەرەوە لاتیڤیا ڕایگەیاندوە ، ئەو بڕیارە رێگە بۆ یەکێتی ئەوروپا خۆش دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی بەرگری و ئاسایشی راستەقینە لەناوچەکەدا .