بایدن: پوتن تاوتوێی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆژی لە ئۆکراین دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢
بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، ئەو تۆمەتانەی مۆسکۆ ئاراستەی کیێڤی دەکات لەبارەی ھەبوونی چەکی کیمیایی و بایلۆژی ، دورن لەراستیەوە و تەنھا بیانون بۆ ئەوەی پوتن ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکراین بەکاربھێنێت .
ئەوە لەکاتێکدایە ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە ، ئەمریکا بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلاری بۆ چالاکییەکانی تاقیگە سەربازییەکانی ئۆکراین لە کیێڤ و ئۆدیسا و خارکۆڤ تەرخان کردوە ، چاودێرانیش بەکارھێنانی چەکی بایلۆژی لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین بە دوور نازانن و تەئکید دەکەنەوە ئەو ھەنگاوە کارەساتێکی مرۆیی دروست دەکات کە چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەستەم دەبێت .