زیلینسکی: ھەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕووسیا بکەین دەیخەینە ڕاپرسییەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢
زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ھەموو گروپەکانی دانوستانی ڕوونکردۆتەوە کاتێک باسی ھەر گۆڕانکارییەک دەکەن کەلەوانەیە بخرێتە ھەر ڕێککەوتنێکی چاوەڕوانکراو لەگەڵ ڕووسیا ، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەیخەنە بەردەم راپرسی جەماوەری.
لەلایەکی ترەوە میخائیلۆ بودولیاک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکراین ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاڵۆزن ، ھەڵوێستی ھەردوولا جیاوازە ، بۆ ئەوانیش چەند پرسێکی سەرەکی ھەیە کە ناکرێت دەستیان لێبدرێت.