دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکانی عیراق و دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پرسی رۆژی کوردسات نیوز، دیلان غەفور، رایگەیاند بڕیاری بە هەمیشيیکردنی گرێبەستەکانی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تا ئێستاش بەغداد و هەرێم لەسەر سێ پرس نەگەشتونەتە رێککەوتن.
دیلان غەفور رایگەیاند، بابەتی بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی نوێ بە گرێبەست بە گوێرەی پشکی هەریمی کوردستان دەبێت لە بودجەدا.
دیلان غەفور ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنەکە بەشە پزیشکییەکان، یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بڕوانامە باڵاکان دەگرێتەوە.
لەبارەی گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغداد، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت؛ تا ئێستا سێ بابەتیان یەکلای نەکراوەتەوە، یەکەمیان رێژەی پشکی هەریمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا، کە بە پێی کۆتا سەرژمێری 14.4% و دواتر کراوە بە 12.7% .
بابەتی دووەم پرسی نەوتی هەرێمە، عیراق داوای چوار سەد و45 هەزار بەرمیل دەکات لە رۆژێکدا و هەرێمی کوردستانیش پێیوایە ئەو برە نەوتە زۆرە.
بابەتی سێیەمیش، کە تا ئێستا لەسەری رێکنەکەوتون، داهاتی ناوخۆیە و هەردولا بۆچونیان جیاوازە و بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گفتوگۆکان بەردەوامیان هەیە.