شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان سەریھەڵداوەتەوە
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە ھێزەکانی ئازربایجان ھەوڵیان داوە بەرەو ناوچەکانی خۆرھەڵات پێشڕەوی بکەن، بۆیە پێکدادانی چەکداری لە نێوان ھێزەکانی ئەرمینیا و ئازربایجان دروستبووە و تا ئێستاش رەوشەکە سەقامگیر نییە، روسیاش نێوەندگیری دەکات بۆ کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان.
وەزارەتی بەرگری ئازربایجانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و بەرپرسیارێتی دروستبونەوەی ئاڵۆزییەکانی خستوەتە ئەستۆی سوپای ئەرمینیا و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دوای بینینی چەند چالاکییەکی نائاسایی سوپای ئەرمینیا، ھێزەکانیان جوڵەیان کردە و بەو ھۆیەوە ئاڵۆزی دروستبوە.