ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو سەرکردەی داعشی لە رەقە دەستگیرکرد
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکیان لەڕێی ھێرشی ئاسمانی و ھەلیکۆپتەری جەنگی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندەکانی دەوروبەری رەقە ئەنجامداوە و توانیویانە دوو سەرکردەی گروپەکە و ژمارەیەک ژن کە سەر بە داعش بوون دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ھێرشەکەوە ھاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە.



