چین ھۆشداری دەداتە ئەڵمانیا لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی بە گەرووی تایواندا
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
عەباس عامری ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارجێوەی هەماهەنگیدا، بڕیاردراوە دەستنیشانکردنی ناوی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق دوابخرێت بۆ رۆژی چوارشەممە و سبەینێ سێشەممەش لە گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبن.
ئەمشەو لە ماڵی عەمار حەکیم، چوارچیوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە، گەرچی ناوی کاندیدەکەیان ئاشکرا نەکرد و دوایان خست بۆ رۆژی چوارشەممە، بەڵام ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت؛ کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
عەباس عامری، ئامژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لەیەک تێکگەیشتنی باش هەبووە، بەڵام گفتوگۆکان پێویستی بەکاتی زیاتر هەبوو، بۆیە هەموو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریاندا تاوەکوو چوارشەممە کۆبوونەوەکە دوا بخرێت و سبەینێش بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی رۆیتەرز و چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی رایانگەیاند بوو، باسم ئەلبەدری، نزیک لە نوری مالیکی کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
تەندروستی راپەرین بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی تەرزە بارینی چەند سەعاتی ئێوارەی ئەمڕۆ 35 حاڵەتی برینداربوون لە نەخۆشخانەی گشتی رانییە تۆمار کراون، ئاماژەی بەوەشکردوە بریندارەکان بەربوونەوەو شکانی قاچ و دەست و برینداربونی جەستەیی بوون.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین و تەرزە، سنوری راپەرینی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیاندنەکە زۆربەی بریندارەکان بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی هاتووچۆ و خلیسکان لەسەر رێگاوبانەکان بووە لە کاتی راکردن و خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە زیانەکانی تەرزە بەهێزەکە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، نەخۆشخانەکە هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەندروستییەکی باشی بۆ سەرجەم بریندارەکان و هاووڵاتیانی سنوورەکە دەخوازێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لەمیانی دیدارێکدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.