ژمارەیەک کۆچبەر لە سنوری نێوان یۆنان و ئیتاڵیا دەستگیرکران
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بە پێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرانە، لەلایەن قاچاغچییەکەیانەوە بە جێھێڵراون، بەھۆی بەھێزی شەپۆلی دەریاوە ڕێگەیان لێ تێکچووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بە پێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرانە، لەلایەن قاچاغچییەکەیانەوە بە جێھێڵراون، بەھۆی بەھێزی شەپۆلی دەریاوە ڕێگەیان لێ تێکچووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکانی عیراق و دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پرسی رۆژی کوردسات نیوز، دیلان غەفور، رایگەیاند بڕیاری بە هەمیشيیکردنی گرێبەستەکانی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تا ئێستاش بەغداد و هەرێم لەسەر سێ پرس نەگەشتونەتە رێککەوتن.
دیلان غەفور دەڵێت؛ بابەتی بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی نوێ بە گرێبەست بە گوێرەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بودجەدا.
ناوبراور ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنەکە بەشە پزیشکییەکان، یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بڕوانامە باڵاکان دەگرێتەوە.
لەبارەی گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغداد، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت؛ تا ئێستا سێ بابەت یەکلای نەکراوەتەوە، یەکەمیان رێژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا، کە بە پێی کۆتا سەرژمێری 14.4% و دواتر کراوە بە 12.7% .
بابەتی دووەم پرسی نەوتی هەرێمە، عیراق داوای 445 هەزار بەرمیل دەکات لە رۆژێکدا و هەرێمی کوردستانیش پێیوایە ئەو بڕە زۆرە.
بابەتی سێیەمیش، کە تا ئێستا لەسەری رێکنەکەوتون، داهاتی ناوخۆیە و هەردولا بۆچونیان جیاوازە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گفتوگۆکان بەردەوامیان هەیە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەردانیکردن و بەدواداچونی لیژنەکانی لە مانگی نۆدا بۆ شوێنە وەرزشییەکان بڵاوکردەوە ؛ 18 پسولەی سەرپێچی کراوە و پێنج شوێنێش داخراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی چاودێری تەندروستی و شوێنە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ مانگی ئەیلولی 2026 بڵاوکردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، 125 سەردانی مەیدانی و بەدواداچوونیان بۆ شوێنە وەرزشییەکان کردوە و
18 پسوڵەی سەرپێچیکردن بۆ ئەو شوێنانە تۆمار کراون کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت؛ بەهۆی پابەندنەبونەوە بە مەرجەکان، پێنج شوێنی داخراون.
قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە شوێنە وەرزشییەکان دەکات بە تەواوی پابەندی مەرجە تەندروستی و یاساییەکان بن و بەدور بن لە هەر سەرپێچییەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی وەرزشوانان و هاووڵاتییان دروست بکات.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، توانیویانە لە 12 سەعاتی رابردودا 10 موشەکی بالیستی و کروز کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاڕاستەکرابوو تێکبشکێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی سعودی لە راگەیەندراوێكدا تێکشکاندنی 10 موشەکی بالیستی و کروزی راگەیاند.
بەرگریی سعودییە ئماژەی بەوەکردوە، موشەکەکان بەرەو ناوچەکانی باشوری وڵات و و شاری ریاز ئاڕاستە کرابوون.
ئەم روداوانە لە کاتێکدان کە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز بەردەوامن و حوسییەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکانیان لەئەستۆ گرتووە.
لە بەرانبەردا راگەیاندنەکانی سەر بە حوسییەکان بە بێ باس کردن لە زیانەکان، رایانگەیاندوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی تر.