logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جەزائیر ٤٨٪ی تێپەراند

رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جەزائیر ٤٨٪ی تێپەراند

٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییبوونەوەی تەواوی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکە رادەگەیەنێت، دوای ئەوەی کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران بە تەواوی چارەسەر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر کراوە و لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە.

هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەکە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران روونیکردەوە؛ دوای چاککردنی سیستمەکە، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەک رۆژانی پێشوو دەستیپێکردووەتەوە.

 ئاماژە بەوەش کراوە، دەروازەکە رۆژانە لە سەعات (7:30)ی سەرلەبەیانی تا (9:00)ی شەو کراوە دەبێت و لە خزمەت گەشتیاران و هاووڵاتیاندایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەندروستی لوبنان: لە 24 سەعاتی رابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە 47 كەس كوژراون
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

تەندروستی لوبنان: لە 24 سەعاتی رابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە 47 كەس كوژراون

ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە باشوری لوبنان بۆردومانكرد و وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش دەڵێت، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 47 كەس كوژراون.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل سێ هێرشی ئاسمانییان كردووەتە سەر ناوچەی نەبتیە فەوقا لە باشوری لوبنان و چەندین گوندیشیان لە قەزای نەبتیە و جەزین بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە ئەمنییەكانیش، ئیسرائیل تەنها لە یەكەم سەعاتی راگەیاندنی ئاگربەستدا 12 هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەهۆی بەردەوامی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە 47 كەس كوژراون و 79ی تریش برینداربوون.

سوپای ئیسرائیلیش كوژرانی چوار سەربازی وڵاتەكەی لە ناو خاكی لوبنان پشتڕاستكردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد پێکهێنا
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد پێکهێنا

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد بڵاوبوونەتەوە، لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و سەرجەم کارەکانیش بە چاودێریی داواکاری گشتی ئەنجام دەدرێن.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی تیایدا هاتووە، زانکۆکە وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و ئەکادیمی، جەخت لەسەر پاراستنی پرەنسیپەکانی یاسا و شەفافییەت دەکاتەوە لە بەدواداچوون بۆ هەر دەنگۆ یان کەیسێک کە پەیوەندی بە مامۆستایان یان فەرمانبەرانیانەوە هەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بڵاوبوونەتەوە، زانکۆکە بەپێی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 18ی حوزەیرانی 2026) لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رونیشیکردووەتەوە، ئەم لیژنەیە بە چاودێریی داواکاری گشتی کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات و زانکۆکە بە وردی بەدوای دەرخستنی راستییەکاندا دەچێت، پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکەش تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوام دەبێت و هەر جۆرە کەمتەرخەمییەکیش هەبێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەکرێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دڵنیایی داوەتە هاووڵاتیان کە دەرەنجامی کارەکانی ئەم لیژنەیە هەرچییەک بێت، بە شێوازێکی شەفاف بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.