logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

خۆپیشاندانی جەماوەری لە سەرتاسەری ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت

خۆپیشاندانی جەماوەری لە سەرتاسەری ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت

٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان١٣ خولەک لەمەوبەر

خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دوو وڵاتی دیکە

خوشکی کیم جۆنگ ئون هۆشداری دەداتە ئەمریکا و کۆریای باشور و ژاپۆن، کە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی ئەو سێ وڵاتە کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە.

میدیاکانی کۆریای باکور بڵاویانکردەوە، کیم یۆ جۆنگ راوێژکاری سەرۆکی کۆریای باکور و خوشکی کیم جۆنگ ئون هۆشداریداوە لە مانۆڕی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشور، دەڵێت: کاردانەوەی نەرێنی لێدەکەوێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە سوپای کۆریای باکور ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی و ئەمریکا و ژاپۆن، ساڵانە مەشقی سەربازی هاوبەش بە ناوی "لێواری ئازادی" ئەنجامدەدەن، کە لە 15ـی ئەیلولەوە دەستپێدەکات بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و دەریایی و ئەلکترۆنی لەبەرانبەر هەڕەشە ئەتۆمی و موشەکییەکانی کۆریای باکور.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور لەزاری کیمەوە رایگەیاندووە، ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە سەربازییە ئەوەیان بیردەخاتەوە کە نیشاندانی بێباکی هێزە لەلایەن ئەو سێ وڵاتەوە لە ناوچەیەکی هەڵە، کە بێ گومان کاردانەوەی نەرێنی دەبێت لەلایەن کۆریای باکورەوە.

هاوکات میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، سیئۆل و واشنتۆنیش پلانیان هەیە لەم هەفتەیەدا مەشقی ئایرۆن مایس ئەنجام بدەن، ئەمەش ھاوشێوەکردنی توانا ئاسایی و ئەتۆمییە یەکگرتووەکانی ھەردوو وڵاتە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی کۆریای باکور.

پیۆنگ یانگ بەردەوام رەخنەی لەم مەشقە هاوبەشانە گرتووە و وەک خۆئامادەکردنێک بۆ لەشکرکێشی سەیری دەکات و هەندێکجاریش بە تاقیکردنەوەی چەک وەڵامی داوەتەوە، سیئۆل و واشنتۆن پێیان وایە کە مانۆڕە سەربازییەکان تەنیا بۆ بەرگرییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١٠ سەعات لەمەوبەر

زوبێر ئایدار لە کوردسات نیوز: دەبوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرایە و هاکان فیدان دژی ئاشتە

زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە، لە بەرنامەی "رێی کوردستان"ی کوردسات نیوزدا چەند لێدوانێکی گرنگی دا و تێیدا رایگەیاند کە دەبوو تا ئێستا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئازاد بکرایە و لە پەرلەمانی تورکیادا قسەی بکردایە.

هاوکات، زوبێر ئایدار رەخنەی توندی لە ناوی "تورکیای بێ تیرۆر" گرت و بە دژی خودی پڕۆسەی ئاشتی زانی، رونیشیکردەوە کە ئەم دەستەواژەیە زیان بە ئاشتی دەگەیەنێت.

ئایدار ئاماژەی بەوەشدا کە "کەسانێک لەناو دەوڵەتی تورکیادا هەن کە دەیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بێت و پڕۆسەکە سەرکەوتوو بێت."

زوبەیر ئایدار، وتیشی: تێکەڵبوونەوەی کورد لە دەوڵەتی تورکیادا بە واتای دەستبەرداربوون لە ماف و ناسنامەی کورد نییە

لەلایەکی دیکەوە، زوبێر ئایدار باسی لە لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و گوتی: "هاکان فیدان بە توندوتیژی قسە دەکات و لێدوانەکانی دژی کوردن." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "هەر ئەویشە ناهێڵێت حکومەتی سوریا و ئیدارەی خۆسەر (لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا) بگەنە رێککەوتن."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١١ سەعات لەمەوبەر

ناتانیاهۆ جارێکی دیکە هەڕەشەی کردنەئامانجی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر دەکات

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند کە سەرکردەکانی حەماس "گەورەترین رێگرن" لەبەردەم ئاشتی و لەناوبردنیان دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە. ئەم لێدوانە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەر.

ناتانیاهۆ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "سەرکردە تیرۆریستەکانی حەماس کە لە قەتەر دەژین، هیچ بایەخێک بە دانیشتووانی غەززە نادەن."

ناوبراو هەروەها وتیشی: "ئەوان هەموو هەوڵێکیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست رەتکردووەتەوە تا شەڕەکە بۆ ماوەیەکی بێ کۆتا درێژبکەنەوە. لەناوبردنیان گەورەترین رێگری بەردەم ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانمان و کۆتاییهێنانی شەڕ لادەبات."

ئەم هەڕەشانە دوای هێرشەکەی رۆژی سێشەممە، 9ی ئەیلوول، دێت کە هێزەکانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسیان لە دۆحە کردە ئامانج، کە خەلیل حەییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە کەرتی غەززە، و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای دیکەی تێدا ئامادەبوون.

تاکو ئێستا کوژرانی هیچ کام لەو سەرکردانەی لە دۆحە کرابوونە ئامانج پشتڕاست نەکراوەتەوە. لە بەرامبەردا، بزووتنەوەی حەماس کوژرانی هومام خەلیل حەییە، کوڕی خەلیل حەییە، و چەند کەسێکی دیکەی لەو هێرشەدا پشتڕاست کردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.