١٧ کەس بەتۆمەتی کوشتنی سەرۆکی ھایتی دەستگیر کران
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
کوشتنی سەرۆکی ھایتی
ئەو رووداوانە لە کاتێکدایە، رۆژی چوار شەممە "جۆفینێل موویس" سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
کوشتنی سەرۆکی ھایتی
لە هێرشی چەکداری بۆ سەر کڵێسایەک لە ئوردن؛ حەوت کوژراو و زیاتر لە 40 برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی میدیاکانی ئوردن، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کڵێسایەک لە گوندی «حەمود»ی سەر بە پارێزگای کەرەک، حەوت کەس کوژران و زیاتر لە 40 کەسی تریش بریندار بوون، ئەمە لەکاتێکدا هێشتا ئامارێکی رەسمی بڵاونەکراوەتەوە.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیانبەوەکردووە، کە شێوازی هێرشەکە نیشانەی توندڕەویی پێوە دیارە، و دەزگا ئەمنییەکانیش دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی روداوەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی، و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا راگەیەنراوی رەسمی لەم بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.
لە روداوێکی گوماناوای تەقەکردندا، لە باشوری پاریس کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تر بریندارن، میدیا وڵاتەکە دەڵێت؛ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە روداوێکی تەقەکردندا، کەشیک گیانی لەدەستداوە وچوار کەسی تریش بریندارن، ئاماژە بەوەشکروە ، دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگرکراوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقەکردنەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەوە بووە برینی دوان لە بریندارەکان سەختە و دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا توانیان گومانلێکراوەکە لە شارۆچکەی نزیکی (کوانێر) دەستگیر بکەن.
ئەم روداوی تەقەکردنە لە کاتێکدایە، فەرەنسا بە کاتێکی ئاڵوز و پڕ لە خۆپیشانداندا تێدەپەڕێت و لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و دەیان پۆلیس و خۆپیشاندەر بریندارن.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن، رایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئۆکراین و پلان هەیە مانگی یانزەی ئەمساڵ کیێڤ و مۆسکۆ بە نێوەندگیریی واشنتۆن لە ئیمارات کۆببنەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن رایگەیاندوە، پلان هەیە بۆ کۆبونەوەی ئۆکراینو روسیا بە نێوەدنگیری ئەمریکا و رەنگە مانگی یانزەی ئەمساڵ لە ئەبوزەبی، پایتەیخی ئیمارات ئەو کۆبونەوەیە ئەنجام بدرێت.
دیمیتری پێسکۆڤ رایگەیاند، روسیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گفتوگۆی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ وەستاوە.
ئەم لێدوانانەی وتەبێژی کرملن لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا، لە سان پترسبۆرگ، لەسەر کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکراین ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا کۆبونەوە.