ئەمریکا پارێزگاری لە پێگەی سەربازی خۆی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
جووی ھود کاربەڕێکەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەراست رایگەیاند، وڵاتەکەی پێگەی سەربازی خۆی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەپارێزێت بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێناو بەدیھێنانی سەقامگیری لەناوچە رزگارکراوەکان.
جەختیشیکردەوە، ھەر حکومەت و قەوارەیەک سەرپێچی لە یاسای قەیسەر بکات ، کە ئامانج لە یاساکە بۆ رێگریکردنە لە ھاوکاری بۆ حکومەتی سوریا، رووبەرووی سزا دەبێتەوە.
وتیشی، ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە، پێویستە تاوانەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەبەرچاو بگرن.