راگەیاندنی هێڵی ئاسمانیی عیراقی، لەبارەی خستنەڕووی سیستمێکی نوێی نرخ بۆ گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، بە ئامانجی فراوانکردن و هەمەجۆرکردنی بژاردەکانی گەشتیاران و دابینکردنەوەی بلیتی گونجاو لەگەڵ پێداویستی و توانای داراییان.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، مستەفا تاڵیب، رایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهاب الحەسەنی، و لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی نیشتمانی دێت، بە جۆرێک کە وەڵامدەری پێداویستییەکانی گەشتیاران بێت.
تاڵیب روونی کردەوە: سیستمە نوێیەکە چەندین بژاردەی نرخی جیاواز دابین دەکات، کە نەرمی زیاتر بە گەشتیاران دەدات بۆ هەڵبژاردنی بلیتی گونجاو لەگەڵ بودجەیان، هەروەها هەڵسەنگاندن لە نێوان تێچووی گەشتەکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێویستیان پێیەتی.
ئاماژەی بەوەش کرد: پۆلێنبەندییە نوێیەکان ئاستی جیاواز لە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرن، لەوانە کێشی جۆراوجۆری جانتا و زەرفەکان و ئەگەری دەستکاریی کردن یان گۆڕینی کاتی گەشتەکان، بە گوێرەی مەرجەکانی هێڵەکە، ئەمەش بژاردەی نەرمتر بۆ گەشتکردن بە هەموو توێژەکان پێشکەش دەکات.