کەنەدا: بڕیاری خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئۆکراین لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی ئێرانەوە دەرکراوە
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
کەنەدا فڕۆکە ئۆکراینییەکە
جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، بڕیاری خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی تارانەوە دەرکراوە، بۆیە ئەم بەرپرسانە ناتوانن لەم بەرپرسیارێتییە ھەڵبێن و تاوانەکە بخەنە ئەستۆی کارمەندە ئاساییەکان.
حکومەتی کەنەداش جەخت دەکاتەوە، سەرجەم ھەڵبژاردەکان لەبەردەمیاندا کراوەیە، لەوانەش ناردنی دۆسیەکە بۆ دادگای لاھای و سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی ئێراندا.
سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری ئۆکراینی کە زۆربەی سەرنشینەکانی کەنەدی بوون، بەھۆی پێکانی بە موشەک لە ئاسمانی تاران کەوتە خراوەوە و بەھۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.