ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ
پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحر و جادوو دەستگیر کردووە، کە جادووی بۆ لێکجیاکردنەوە و نزیککردنەوەی هاوسەران کردووە.
عیماد حسێن بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحر و جادوو دەستگیر کردووە، کە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە تەمەنی 39 ساڵە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە.
بە وتەی پۆلیس، ئەو تۆمەتبارە بەرانبەر بە بڕێک پارە کاری سحر و جادووی بۆ لێکجیاکردنەوە و لێکنزیککردنەوەی هاوسەران کردووە.
پۆلیسی ئاکرێ ئەوەشی بۆ کوردسات نیوز خستە روو، دوای سکاڵای چەند هاووڵاتییەک، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر چەندین بەڵگە و کەلوپەلی تایبەت بە ئەنجامدانی کارەکەیدا گیراوە.
لە رانیە بەهۆی ریکلامکردن بۆ بەرهەمەکانیان بەشێوەیەکی دوور لە بنەما زانستییە پزیشکییەکان و نەبوونی پسپۆڕی خۆراک، کارگەیەکی چەرەسات و دروستکردنی شیرینی داخرا.
قائیمقامییەتی رانیە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان، کارگەیەکی چەرەسات و دروستکردنی شیرینیان داخستووە، کە پێشتریش رێنمایی پێدراوە و ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام پابەندی رێنماییەکان نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگەکە ریکلامی بۆ بەرهەمەکانی کردووە بە شیوەیەکی نازانستی، کە هاوتەریب نییە لەگەڵ سیستمی خۆراکیدا، هەروەها هیچ پسپۆڕێکی بواری خۆراک لە کارگەکەدا نەبووە، لەکاتێکدا کاری دروستکردنی خۆراکیان کردووە، جگە لەوەی یەکێک لە کارمەندەکانیان کارتی تەندروستیی نەبووە.
ئەوەش هاتووە، هەر لە شوێنی کارەکەدا قۆزاخە و مێروو هەبووە بەهۆی بوونی شێ، جگە لەوەش پێکهاتەکانی دروستکردنی شیرینیان بۆ چەند جارێک بەکارهێناوەتەوە.
قائیمقامییەتی رانیە راشیگەیاندووە، کارگەکە ریکلامی تەندروستییان کردووە بۆ نەخۆشانی شەکرە و فشاری خوێن و قەڵەوی، لەکاتێکدا ریکلامەکانیان بەدەر بووە لە رێنماییە تەندروستییەکان.
لیژنەکانی قائیمقامییەت، چەند لیژنەیەکن لە بوارە جیاوازەکاندا و لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستاندا رۆژانە سەردانی دوکان و بازاڕەکان دەکەن و رێنمایی دەدەنە کاسبکار و خاوەنکارەکان، جگە لەوەی سەرپێچیکاران ئاگادار دەکەنەوە و لە ئەگەری پابەند نەبوونیان رووبەڕووی رێکاریی یاساییان دەکەنەوە.
کۆبوونەوەی وەفدی ئەمنی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی هێرشە درۆنییەکان کۆتایی هات و رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کاری لیژنەکە بووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.
لەبارەی کاری لیژنەکەوە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکان دەکەن، دەبێت تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و رەوانەی دادگا بکرێن.
باسی لەوەشکرد، پاشماوەی هێرشەکان وا دەردەکەوێت پارچەی تێدا بێت لە دەرەوە دروست کرابن و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، نازانرێت سەرچاوەی هێرشەکان یەک لایەنە یان نا، ئەوەش لەدوای دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون.
هاوکات، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئامادەن هەموو هاوکارییەک پێشکەش بەو لیژنیەی عیراق بکەن و هیواخوازن ئەمە کۆتا لیژنە بێت و بگەنە دەرئەنجامێکی دروست.
وتیشی، هێرشەكان لە سنوری خۆی دەرچووە و نابێت دووبارە ببنەوە.
وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، بەهۆی هێرشەكانەوە كۆمپانیاكانی نەوت كشاونەتەوە و بەرهەمهێنانی نەوت دابەزیوە.
ئەوەشی خستە روو، "پێویستمان بە کاتە بۆئەوەی كێڵگەكان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بگەنەوە توانای راستەقینەی خۆیان".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر کێڵگەکان کەوتووە.