ئەمریکا دەیان کەناڵ و پێگەی ئەلکترۆنی ئێران دادەخات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەمریکا ئێران پێگەی ئەلکترۆنی
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، ٣٣ پێگەی ئەلکترۆنی کە لەلایەن یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆی ئێرانەوە بەکاردێن لەگەڵ ٣ پێگەی تر کە کەتائیبی حزبوڵای عێراق کە ئێران پشتگیرییان دەکات داخستووە، کە "پرێس تی ڤی و عالەم و کەوسەر و نەبەو و مەسیرە و لوئلوئە" و چەندین کەناڵ و ماڵپەری تر دەگرێتەوە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پێگانە چالاکی گومانلێکراویان ھەیە و زانیاری نادروست بڵاودەکەنەوە. لەبەرامبەریشدا حکومەتی ئێرانیش وتویەتی، ئەو پێگانەیان بەھۆکاری نادیار لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە و وێنەی وەزارەتی داد و بازرگانی ئەمریکایان لەسەرە.