لە تورکیا مردن بەھۆی پیسبوونی ژینگە لە ژمارەی مردن بە کۆرۆنا زیاترە
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ژووری ئەندازیارانی ژینگەیی لە تورکیا نوێترین ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، بەھۆی پیسبوونی کەش و ھەواوە لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٥ ھەزار و ٣٩٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و لە ساڵی ٢٠١٩شدا ٣١ ھەزار و ٤٧٦ کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو ٢٠ ھەزار و ٨٨١ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
پسپۆڕانیش دەڵێن لەگەڵ ئەوەی ژمارەی قوربانیانی خراپی کەش و ھەوا لە کۆرۆنا زیاترە، بەڵام کەمترین گرنگی بە پاراستنی ژینگە لە تورکیا دراوە.