ژمارەیەک ژن و منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی ھۆڵەندا دەکرێنەوە
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
پڕۆسەی ڕادەستکردنی ژن و منداڵەکان لە بارەگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە قامشلۆ بەڕێوەدەچێت و دواتر ڕەوانەی ھۆڵەندا دەکرێنەوە، بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەکانیش، لە نێو ڕادەستکراوەکاندا ھیچ چەکدارێکی داعش بوونی نییە.
ڕۆژئاڤای کوردستان بەردەوام داوای لە وڵاتانی جیھان کردووە ھاوڵاتییەکانیان لە کامپی ھۆل ببنەوە، بەڵام کەمترین وڵات بەدەم داواکارییەکەی ئیدارەی ڕۆژئاڤاوە ھاتوون.