پیونگ یانگ رایگەیاند، پێشکۆتایی هاتنی ئەمساڵ، یەکەی سەربازی نوێ و بڵندگۆکانی پڕوپاگەندە لەسەر هێڵی سنوری نێوان وڵاتەکایان لەگەڵ کۆراییا باشور دوبارە کار پێ بکاتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری لە کیم یۆ جۆنگ، خوشکی سەرکردەی کۆریای باکور بڵاویکردوەتەوە، یەکە سەربازییە نوێیەکان لە سنوری کۆریای باشور جێگیردەکرێن و بڵاوکردنەوەی پەیامە پڕوپاگەندەییەکان لە رێگەی بڵندگۆی گەورەوە لەسەر سنور دەست پێ دەکاتەوە.
ئەم هەنگاوەی پیونگ یانگ لە دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیە و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نەماوە.
بەکارهێنانی بڵندگۆ یەکێکە لە شێوازەکانی شەڕی دەرونی کە هەردوولا لە قۆناغە پێشوەکاندا پەنایان بۆ بردووە، پێش ئەوەی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژی رابگیرێت.
گەرچی هێشتا رون نییە رێژەی ئەو یەکە سەربازیانە و ژمارەی بڵندگۆکان چەندە، یاخود وەڵامی کۆریای باشور بۆ ئەم هەنگاوەی پیونگ یانگ چێدەبێت، بەڵام ئەم هەنگاوە نیشانەی ئەوەیە هەوڵەکان بۆ باسکردنی پەیوەندی هەردوو وڵآتەکە شذکستی هێناوە.