سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تەواوی داھاتی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رەتیکردەوە، داھاتی سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی نەگەڕابێتەوەو رایگەیاند، داھاتی ناوخۆیی و دەروازە سنورەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان، بەتەواوەتی دەچێتە بانکەکانی وەزارەتی دارایی.
وتیشی، تەنھا لە چوار مانگی رابردوودا ٥٧٠ ملیار دیناری پارێزگاری سلێمانی بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجکراوە.



