لە ناحیەی خورماڵ بیرەوەی شەهیدانی راپەرینی ساڵی 1987بەرز ڕاگیرا
کوردسات نیوز
١٧ی ئایاری ٢٠٢١
شەھیدان لەناحیەی خورماڵ
کوردسات نیوز
١٧ی ئایاری ٢٠٢١
شەھیدان لەناحیەی خورماڵ
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و پاسەوانی نەخۆشخانەکە روویدا و لە ئەنجامدا چوار لە کەسوکاری نەخۆشێک برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر پێی راگەیاندین کە شەڕەکە لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک بووە کە پێشتر لە رووداوێکی هاتوچۆدا برینداربووە، لەگەڵ پۆلیسی نەخۆشخانەکە.
پەیامنێری کوردسات نیوز پێی راگەیاندین: "لە ئەنجامی شەڕەکەدا چوار کەس لە کەسوکاری نەخۆشەکە بە سووکی بریندار بوون و هەر لە هەمان نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە".
پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکوک زانیاری لەسەر گیانلەدەستدانی کەسێکی دیکە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە ئاشکرا کرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە کەرکوک، هاووڵاتیەک بەناوی زەکەریا قاسم تەمەن 52 ساڵ و دانیشتوی گەڕەکی روناکی لە شاری کەرکوک، کە پیشەی گۆشتفرۆش بووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی توشبون بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکوک ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی رابردووش برایەکی تری زەکەریا قاسم هەر بە هەمان نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
هەروەها پەیامنێرمان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوکەوە زانیاری وەرگرتووە کە حاڵەتێکی دیکەی توشبون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، کە کارمەندی هەمان بەڕێوەبەرایەتییە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لە سەرتاسەری عیراق بەهۆی توشبون بە تای خوێنبەربوون پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، کە سێیان لە شاری کەرکوک بوون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی بەشداری هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە راگەیاند.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند: "ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەمەبەستی دابینکردنی هەلی بەشداری بۆ سەرجەم دەنگدەران، بڕیاری دا وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ بکاتەوە."
جومانە غەلای جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە پێناو "دەستەبەرکردنی مافی تەواوی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان" هاتووەتە ئاراوە.
شایەنی باسە، کۆمیسیۆن پێشتر رۆژی 25ـی ئازاری 2025ـی وەک دەستپێکی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریکردبوو و رایگەیاند، کە پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دەرچووە کە بەپێی بەرنامەی کۆمیسیۆن، بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.